وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی یۆنان دەکات

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بۆ بەدواداچونی پرسی کۆچبەرانی ھەرێم وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی یۆنان دەکات

"ئامانج رەحیم"سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران یاداشتی داواکارییەکانی کەسوکاری قوربانیانی ئەو کۆچبەرانە خراوەتە روو کە لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ لە دورگەیەکی نزیک یۆنان بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت.


وتیشی، ئەنجومەنی وەزیران داواکارییەکانی پەسەندکرد و سامپڵی "دی ئێن ئەی" کەسوکاری ٢٩ کۆچبەر رەوانەی یۆنان کراوە، ھەروەھا وەفدێکی حکومەتی ھەرێمیش شەوی رابردوو گەیشتوەتە یۆنان بۆ گەڕان بەشوێن چارەنوسی بێسەروشوێنان و تەواوکردنی کەیسی گەڕانەوەی "رێوار ڕێبوار"ی تەمەن ١١ ساڵ.