لە بۆردومانەکانی سوپای تورکیا لە شەنگال سێ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شەوی رابردوو تورکیا بۆردومانی قەزای شەنگالی کرد و بە پێی راگەیەنراوێکی "یەبەشە" سێ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی تریش برینداربووە.

یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال"یەبەشە"راگەیەنراوێکی سەبارەت بە پەلامارەکانی شەوی رابردووی سوپای تورکیا بۆسەر شەنگال بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، سوپای تورکیا ٢١ شوێنی ھێزەکانی "یەبەشە"ی کردوەتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، جگە لە شوێنەکانی ئەوان شوێنی ھاوڵاتییانیشی بۆردومانکردوە، بەو ھۆیەشەوە سێ ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیش بریندارە.


لەبەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە ئامانج لەپەلاماردانەکانی سوپای تورکیا بۆ رێگریکردنە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئەوەش درێژکراوەی پەلامارەکانی داعشە.