بنکەی سەربازی زلکان بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج

03/02/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بنکەی سەربازی زلکان لە پارێزگای نەینەوا، بە چەند مووشەکێک کرایە ئامانج.

سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ چەند مووشەکێک ئاڕاستەی بنکەی سەربازی "زلکان"ی ھێزەکانی تورکیا لە پارێزگای نەینەوا کراوە، بەڵام زانیاری لەبارەی زیانی گیانی و ماددی نەخراوەتەڕوو. 


بە ئامانج کردنی ئەو بنکەیەش ھاوکاتە لەگەڵ بۆردوومانی سوپای تورکیا لە کەمپی مەخمور و  چیای قەرەچوغ، کە بەھۆیەوە چەندین کەس شەھید بوون و برینداربوون. 


 بنکەی زلکان بنکەیەکی سەربازی تورکیایە و دەکەوێتە دەوروبەری چیاکانی ناحیەی "بەعشیقە"، زیاتر لە ھەزار سەربازی تورکی و ٤ ھەزار سەربازی عێراقی تێدا جێگیر کراوە.