لە دھۆک ھۆشداریی لە سەرھەڵدانی قەیرانی نان دەدرێت

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی بەرزبوونەوە نرخی سوتەمەنی و زیادبوونی کێشەی نانەواخانەکانی دھۆک لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٥٥ نانەواخانە لە شارەکە داخراون و ئەوەش بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی نان لە دھۆک.

خاوەن نانەواخانەکانیش دەڵێن، ھەرچەندە داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، بەڵام بێ وەڵام ماونەتەوە.