دووشەممەی داھاتوو ناوی کاندیدانی پەسەندکراو بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکرێن

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبووەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی ٧ی شوبات ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێکی تایبەت لە بارەی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق ئەنجام دەدات، ھەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، ڕۆژی ٣١ی ئەم مانگە ناوی کاندیدانی پەسەندکراو بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ئاشکرا دەکرێن.