نوری مالکی وەڵامی موقتەدا سەدر دەداتەوە

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نوری مالکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، ئامادەیە بۆ دروست کردنی ھەر پەیوەندییەک کە لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی بێت.

"مالکی" لە دوو تویتدا وەڵامی "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر دەداتەوە و نوسیوێتی،  لەگەڵ ھەموو ئەوانەش بە دوای ناکۆکی و بڵاوکردنەوەی رقەوەن، ئامادەیە بۆ دروستکردنی ھەر پەیوەندییەک لە بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی بێت، بەڵام ھیچ پەیوەندی و ھاوپەیمانییەک ناکات کە لە بەرژەوەندی عێراق نەبێت. 


"مالکی" راشیگەیاندووە، راھاتووە لەسەر ئەوەی وەڵامێک نەداتەوە لەسەر ئەوانەی کێشە سیاسییەکان دەکەنە کێشەی تاکە کەسی و ھەمیشە وەڵامەکانی لە مەیدانی سیاسی و ئەمنیدا بووە، ئەوەش لە پێناو بەرژەوەندی و بەرگری کردن لە عێراق.