لە دھۆک کێشەی گرانی بەنزین چارەسەرنەکراوە

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە پارێزگای دھۆک کێشەی بەنزین چارەسەرنەکراوەو رۆژانە بڕێکی کەم بەنزینی حکومی بەسەر شۆفێراندا دابەش دەکرێت

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، کێشەی گرانی و کەمی بەنزین لە سنوری پارێزگای دھۆک بەردەوامە و چارەسەرنەکراوە، لەئێستاشدا رۆژانە تەنیا دوو بەنزینخانە بەنزینی حکومی عێراقی دابەشدەکەن، ئەوەش قەرەباڵغی زۆری لەو بەنزینخانانە دروستکردووە کە بەنزینی حکومی دابەش دەکەن.


وتیشی، بەھۆی کەمی بەنزینخانەکانەوە ھاووڵاتیان دەچنە پارێزگای نەینەوا بۆ وەرگرتنی بەنزینی حکومی کە نرخەکەی ھەرزانترە.