وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بڕیار لەسەر پێدانی ژەمی سێیەمی ڤاکسین دەدات

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنای پەسەند کرد.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، بڕیاردرا لەسەر پێدانی دۆزی سێیەمی کۆرۆنا بۆ کەسانی سەروو ١٨ ساڵ بە ھەمان رێکارەکانی پێشوو، ئەوەش لەپێناو بەرزکردنەوەی بەرگری لەشی سودمەندان لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا و پارێزگاریکردن لێیان لە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا بە تایبەت "ئۆمیکرۆن". 

پەسەندکردنی دۆزی سێیەمی ڤاکسین ھاوکاتە لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا، بە تایبەت کۆرۆنای گۆڕاوی "ئۆمیکرۆن".