ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەداتەوە

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئێران وەڵامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەداتەوە و دەڵێت، لێدوانەکانی سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤیەننا پووچ و بێ بنەمان.

وەک کاردانەوەیەک بۆ قسەکانی لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە رایگەیاندبوو، دانوستانەکانی ڤیەننا لە بنبەستێکی مەترسیدار نزیک بووەتەوە و ئێرانیش بەرپرسیاری سەرەکی ئەو شکستەیە، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو جۆرە لێدوانانە پووچ و بێ بنەمان و ھەوڵێکە بۆ تۆمەتبارکردنی تاران کە چەندین ساڵە بەریتانیا و وڵاتانی خۆرئاوا بۆ سەرپۆش خستنەسەر پێشێلکارییەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن.


ئاماژەی بەوەشکرد، بەکارھێنانی ئەو دەستەواژە و ھەڕەشانە، بەرپرسیارێتی بەریتانیا و ھاوپەیانەکانی لە پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی کەم ناکاتەوە و ھیچ جۆرە کەلێنێکیش لە ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک کە بەرژوەندی گەلەکەی دەستەبەر بکات، دروست ناکات.