زاملی: کاری لە پێشینەمان ھەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵییە لە بواری کارەبادا

26/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کاری لە پێشینەیان ھەڵدانەوەی دۆسیەی گەندەڵییە لە بواری کارەبادا.

نوسینگەی زاملی ڕایگەیاند، ئەرکی لە پێشینەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکراکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی و کەمتەرخەمییەکانە لە بواری کارەبا و کێشەی بەردەوامیی بڕانی کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان بە تایبەتیش لە بەغداد، چونکە لە ساڵانی ڕابردوودا بڕێکی زۆری پارەی عێراق لە کەرتی کارەبادا خەرجکراوە، بەڵام تا ئێستا ئەو کێشەیە چارەسەر نەکراوە.

زاملی داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانیش کرد بە وردی چاودێری دۆسیەی کارەبا بکەن و ڕێگەچارەی گونجاویش بخەنەڕوو.