لە دھۆک ھەلی کار بۆ دەرچووانی گەشتوگوزار دەڕەخسێنرێت

26/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە مەبەستی زیاتر گرنگیدان بە کەرتی گەشتوگوزار و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران بە شێوەیەکی زانستی، ھەروەھا بۆ ڕاکێشانی ڕێژەیەکی زیاتری گەشتیاران بۆ شوێنە گەشتیارەییەکانی سنوری پارێزگای دھۆک، دەستەی گشتی گەشتوگوزاری دھۆک ھەلی کار بۆ دەرچوانی گەشتوگوزار دەڕەخسێنێت.