ئەندازیارانی تەندروستی لە کەرکوک داوای دەرماڵەی مەترسی دەکەن

26/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەندازیارانی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لەناو گۆڕەپانی فەرمانگەی تەندروستی شارەکە ھاوکات لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داواکاری سەرەکییان خەرجکردنی دەرماڵەی مەترسییە بۆیان لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراقەوە.

دەشڵێن، لە یاسای بودجەدا ھاتووە دەرماڵەی مەترسی بۆ کارمەندانی تەندروستی خەرج بکرێت، یاداشتێکیشیان ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عێراق کرد.