داھاتی نەوتی عێراق لە مانگی رابردوودا زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بووە
کوردسات نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق لەمانگی رابردوودا زیاتر لە ٨٨ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووەو داھاتەکەشی زیاتر لە ٥ ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڕی داھاتی نەوتی ھەناردەکراوی لە مانگی نیساندا ئاشکراکرد و بە پێی ئامارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق، ٨٨ ملیۆن و ٣٩٨ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل نەوت ھەناردە کراوە و ، داھاتەکەشی ٥ ملیار ە ٤٥٩ ملیۆن و ٥١٧ ھەزار دۆلار بووە.
بەپێی ئامارەکەی سۆمۆ بڕی ھەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی رابردوو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق (٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ ھەزار و ٩١٦) بەرمیل بووە، ھاوکات کێڵگەکانی کەرکوکیش کە لە ڕێی بەندەری جیھانەوە رەوانەی دەروە کراوە (٢ ملیۆن و ٨٦٣ ھەزار و ٤٠٣) بەرمیل نەوت بووە. سەبارەت بە داھاتی نەوتی بارھەڵگر و تانکەرەکانیش لە مانگی نیسان ٧٤ ملیۆن و ٩٩٢ ھەزار و ٨٠ دۆلار بووە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی نەوت ھەر بەرمریلێک نەوت بە تێکڕای (٦٢) دۆلار و ٧٧ سەنت فرۆشراوە.
|