کۆی سامانی جیم کاری زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلارە

26/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی ئامارێک، کۆی سامانی جیم کاری ئەکتەری سینەمای ھۆڵیوود، زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلارە.

پاش ئەوەی بەشداری لە دەیان فیلم کردووە و ناو و ناوبانگی لەسەر ئاستی ئەمریکاو جیھان بۆخۆی پەیداکرد، بە پێی نوێترین ئامار سامانی جیم کاری ئەکتەری سینەمای ھۆڵیوود زیاتر لە ١٨٠ ملیۆن دۆلارە.

جیم کاری کە بە ڕەچەڵەک کەنەدییە، لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە کاری نواندن دەکات و لە فیلمی "دە ماسک " ناوبانگی دەرکردووە  لەدوای ئەم فیلمەش، بەشداری لە دەیان فیلمی تر کردووە و خاوەنی بینەرێکی زۆرە.