بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان ئاماری ساڵی ٢٠٢١ی خستەڕوو

25/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کار و چالاکیەکانی ساڵی ڕابردووی خستەڕوو.

دڵشاد محەمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان ڕایگەیاند لە ساڵی ڕابردوودا ھەنگاوی گەورەیان بە ئاڕاستەی خزمەتی خەڵکی ناوچەکە ناوە و ھەوڵیاداوە زۆرترین کەموکورتی سنورەکە چارەسەر بکەن.

وتیشی،  توانیوویانە زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکانیش دابەش بکەن.