زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی پارێزگای دھۆک ماون

25/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار ئاوارەی شەنگال لە کەمپەکانی پارێزگای دھۆک ماون و لە ڕەوشێکی مرۆیی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن.

وتەبێژی نوسینگەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقیش لە دھۆک دەڵێت، ھاوکارییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و ڕێکخراوەکانەوە بۆ ئاوارەکان زۆر کەمبوونەتەوە، ئاوارەکانیش پێویستیان بە بەھاناوەچوون و ھاوکاری زیاترە.