بەھۆی نەبوونی بەنداو ئاوی سنوری سۆران بەفێڕۆ دەڕوات

25/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ساڵانە لە سنوری ئیدارەی سۆران بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت، بەڵام بەھۆی نەبوونی بەنداو نەتوانراوە سودی لێوەربگیرێت.

بەنداوی بێخمە یەکێکە لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی دەکەوێتە سنوری سۆران  و توانای گلدانەوەی ١٤ بۆ ١٧ ملیار مەتری چوارگۆشە ئاوی ھەیە، بەڵام لە دوای ڕاپەڕینەوە کارکردن تێیدا ڕاگیراوە و بە تەواوبوونی ھەزاران دۆنم زەوی بەراو دەکات و کێشەی کەمی ئاو و کارەبا چارەسەر دەکات.