خاوەنی پیشانگای ئۆتۆمبێل : گرێبەستی ئەلكترۆنی بازاڕی لاواز كردووە

24/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ بە ئەلكترۆنیكردنی گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەتی دادی هەرێمەوە بە نایاسایی دانرا. پارێزەرێكیش دەڵێت، ناكرێت دوو وەزارەت لەدەركردنی بڕیاردا ئاگاداری یەكتر نەبن، خاوەن پیشانگاكانی ئۆتۆمبێلیش دەڵێت، گرێبەستی ئەلكترۆنی بازاڕی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی نەهێشتووە.