لە سلێمانی یادی رۆژی جیھانی سینەما دەکرێتەوە

23/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەرایەتی بەشی سینەما لە سلێمانی یادی رۆژی جیھانی سینەما دەکاتەوە و چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت و چەند کورتە فیلمێکیش نمایش دەکرێت، بڕیارە یادەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.

مەریوان ئیبراھیم بەڕێوەبەری بەشی سینەما لە وتارێکدا رایگەیاند، ماوەی ١٦ ساڵە بەردەوام خزمەتی بواری فیلمسازی دەکەن، لەو ماوەیەشدا کارەکانیان فروانترکردوە و لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئەو یادەیان کردوەتەوە. 


وتیشی، لە ماوەی کارکردنیاندا ٦٠ کورتە فیلم و ١٠ فیلمی درێژیان بەرھەم ھێناوە.