بەشێک لە دوکاندارانی کفری تابلۆ و ناونیشانی شوێنی کارەکانیان لادەبەن

22/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بڕیارێکی حکومەت بۆ باج خستنەسەر تابلۆ و ناونیشانی دوکان و شوێنی کارەکان، نیگەرانی خاوەنکارەکانی لێکەوتووەتەوە، لە کفریش بەشێک لە دوکانداران تابلۆی سەر دوکانەکانیان لێدەکەنەوە. شارەوانیش دەڵێت، تائێستا ئەو بڕیارەیان جێبەجێ نەکردووە.