ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوویان لە سنوری دھۆک کردووە

20/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دھۆکیش بەفربارین ئاستەنگی ھاتووچۆی دروستکردووە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگاکە کردووە.

بەڕێوەبەری ناحیەی زاوێتەش داوا لە گەشتیاریان دەکات تا ڕێگەکان پاک دەکرێنەوە، ھاتووچۆ کەمبکەنەوە بۆ ئەوەی تووشی ڕووداوی مەترسیدار نەبن.