بەفربارین ئاستەنگی ھاتووچۆی لە ئامێدی دروستکردووە
کوردسات نیوز
ھاوشێوەی زۆربەی ناوچەکانی تری ھەرێمی کوردستان، لە قەزای ئامێدیش بەفرێکی زۆر باریوە و بەھۆیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروستبووە.
ماوەی دوو ڕۆژە تیمەکانی ڕێگەوبانی ئامێدی سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگەکانن و ھاوڵاتیانیش داوای سوتەمەنی و پێدانی کارەبای نیشتیمانی زیاتر دەکەن لەبەر ئەوەی ئامێدی ناوچەیەکی شاخاوییە و پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو لەو سنورە دادەبەزێت.
|