بەھۆی سەرماوە ھاووڵاتیەکی خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستان لە سلێمانی گیانی لە دەستدا

20/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە پێی زانیارییەکانی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ھاووڵاتییەکی ئێران، لە ڕزگاری شاری سلێمانی بەھۆی سەرماوە ڕەق بووەتەوە و گیانی لە دەستداوە.

ئەو کەسە ناوی "عەلی مورادی"یە و خەڵکی خۆرھەڵاتی کوردستانە، بە مەبەستی کارکردن ھاتووەتە سلێمانی و پاسەوانی خانوویەکی تەواو نەکراو بووە.