بەھۆی شەپۆلی بەفربارینەوە ژمارەیەک گەشت لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیراون

20/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"تاھیر عەبدوڵا" بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەپۆلی بەفربارین کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان ھەبووە، لە ئێستادا بەھۆی بەفرەکەوە فڕۆکەکان ناتوانن بنیشنەوە.

وتیشی، تیمەکانی فڕۆکەخانە سەرقاڵی پاککردنەوەن وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکان، ھەروەھا بەھۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین ژمارەیەک گەشت ڕاگیراوە و چاوەڕوان دەکەن بە زووترین کات گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.


وتیشی، گەشتەکانی سلێمانی بۆ فرانکفۆرت و سلێمانی بۆ بەیروت و دوو گەشتی عەمرە بۆ شاری مەدینە و گەشتێک بۆ بەغداد و دوبەی و عەممان ڕاگیراون، چاوەڕوانی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشی کەشوھەوای ھەرێم دەکەن.