قائیمقامی سلێمانی: ئاستەنگی ھاتووچۆ لەناو شاردا نەماوە
کوردسات نیوز
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاستەنگی ھاتوچۆ لەناو شاردا نەماوە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگەوبانی سلێمانی سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێگەی شار و شارۆچکەکانن.
داواشی لە ھاوڵاتیان و شۆفێران کرد، تا ھێوربونەوەی دۆخەکە لە ماڵەکانیان بمێننەوە و پابەندی ڕێنماییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ و تیمە فریاگوزارییەکان بن، بۆ ئەوەی دوور بن لە ھەر جۆرە ڕووداوێکی نەخوازراو و نەبنە ھۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ تیمەکان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان.
|