بڕیار لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان درا

20/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەپێی بڕیاری ژمارە ١٢٣ی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، حکومەتی ھەرێم فەرمانی دامەزراندنی بە شێوەی ھەمیشەیی بۆ سێ یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ لەسەر ئاستی کۆلێژ و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرکرد.

بەپێی نوسراوەکەش دەرچووە یەکەمەکان ژمارەیان ھەزار و ٦٨٥ کەسە و لەسەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەزارەتەکانی تر دابەش دەکرێن.