سەرجەم رێگاکانی پارێزگای سنە داخران و گەشتە ئاسمانییەکانیش راگیران
کوردسات نیوز
بەھۆی بەفربارین و کڕێوە سەرجەم رێگاکانی پارێزگای سنە داخران و گەشتە ئاسمانییەکانیش راگیران.
عیسا گەوھەری بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی پارێزگای سنە رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، ھاتوچۆ لە سەرجەم رێگا سەرەکی و لاوەکییەکانی پارێزگاکە راگیراوە، داواشی لە شۆفێران کرد تا ھێوربوونەوەی دۆخەکە لە شارەکان نەچنەدەر.
ھاوکات عەباس نەزەری زادە بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی سنە رایگەیاند، بەھۆی نالەباری کەشوھەوا و بەردەوامی بەفربارین، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان تاوەکو رۆژی شەممە ھەڵوەشاندووەتەوە.
بەپێی ھەندێک لە راپۆرتەکان، پلەکانی گەرما لە شاری سنە بۆ ٢٥ پلە ژێر سفر دابەزیوە.
|