ھاوڵاتیانی موسڵ داوای مانەوەی پارێزگار دەکەن لە پۆستەکەیدا

19/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ژمارەیەک لە ھاوڵاتیانی موسڵ لە ناوچەی مەنەسە، گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست و داوایان کرد ناوی نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا لە لیستی ئەو کەسانە دەربکرێت کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا پلە و پۆستی سەربازییان ھەبووە.

ھاوڵاتیان ئاماژەیان بەوە کرد، پارێزگاری نەینەوا بەشداری لە ڕزگارکرنەوەی موسڵ کردووە و نزیکەی سێ ساڵە پارێزگاری نەینەوایە و خزمەتی زۆری شارەکەی کردووە.