خەمیس خەنجەر لە سەرۆکایەتیی ھاوپەیمانی عەزم دوورخرایەوە

19/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دادگای باڵای عێراق وەڵامی سکاڵایەکی خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزمی دایەوە لە بارەی لابردنی وەک سەرۆکی ھاوپەیمانییەکەی و ڕاگەیاندووە، موسەنا عەبدولسەمەد سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزمە نەک خەمیس خەنجەر.

دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە ٩-١-٢٠٢٢ بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی خەمیس خەنجەر لە سەرۆکایەتی ھاوپەیمانیی عەزم، لە جێگەکەشی موسەنا عەبدولسەمەد سامەڕائی دانرا، بەڵام خەمیس خەنجەر دژی ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆن لە دادگای باڵای عێراق تانەی لەو بڕیارەدا، بەڵام دادگا سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و ئەو بڕیارەی کۆمسیۆنی بە بڕیاری کۆتایی دانا.