ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە روسیا

19/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە روسیا و لە بەردەم پەرلەمانی روسیا وتارێک پێشکەش دەکات.

ئیبراھیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، پێش بە رێکەوتنی بۆ مۆسکۆ رایگەیاند، سەردانەکەی لەسەر داوای ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیایە و لە میانی سەردانەکەشی چاویان بە یەکتری دەکەوێت،
بڕیاروایە رەئیسی لەگەڵ چالاکوانانی بواری ئابووری و نەوت و پیشەسازییەکان و ھاوڵاتیان ئێرانی نیشتەجێی روسیاش کۆببێتەوە، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ روسیا گەشەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و سیاسی و کلتورییەکانی نێوانیانە.