باسم خەشان: پێشێلکاری یاسایی زۆر لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان ھەبووە

19/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان لەسەر یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ٢٥ی ئەم مانگە دواخرا.

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان لەسەر یەکەمین دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ٢٥ی ئەم مانگە دواخرا. 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەمین دانیشتنی دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سکاڵاکان لەسەر یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، لە دەستپێکی دانیشتنەکە، "باسم خەشان" کە یەکێک بوو لەو پەرلەمانتارانەی سکاڵای تۆمارکردبوو رایگەیاند، رەوتی سەدر ھۆکار بووە بۆ بە نایاسایی کردنی دانیشتنەکە و دەستور رێگە بەو جۆرە کۆبوونەوەیە نادات و دەبێت دووبارە بکرێتەوە، چونکە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە و جێگرەکانی بەو شێوەیە رێگەپێدراو نەبوو و پێشێلکاری یاسایی زۆری تێدا بووە. دوای گوێگرتن لە سکاڵاکانیش، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ ٢٥ی ئەم مانگە دوابخات. 
سکاڵاکان لەسەر یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە ٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لەلایەن پەرلەمانتاران "باسم خەشان" و "مەحمود مەشھەدانی" تۆمارکراون و دەڵێن دانیشتنەکە دەستوریی نەبووە، چونکە بە تەمەنترین پەرلەمانتار ئامادە نەبووە.