نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٨٩ دۆلاری تێپەڕاند

19/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، ٨٩ دۆلاری تێپەڕاند.

 ئەو بەرزبوونەوە چاوەڕوان نەکراوەی نرخی نەوت بەھۆی ھێرشی حووسیەکانی یەمەن بووە بۆ سەر کۆمپانیا نەوتی ئیمارات، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروو ٨٩ دۆلار، بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە  و لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ وە نەوت ئەو نرخەی بەخۆیەوە نەبینیوە.