پاپا فرانسیس پارە بۆ کۆچبەرانی سنوورەکانی بێلاڕوس رەوانە دەکات

19/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پاپا فرانسیس، ١٠٠ ھەزار یۆرۆ بۆ ھاوکارییکردنی کۆچبەری سەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا تەرخان دەکات.

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە ناردنی ١٠٠ ھەزار یۆرۆ کە دەکاتە نزیکەی ١١٣ ھەزار دۆلار بۆ ھاوکاریکردنی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوورەکان نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە و ئامانجی ھاوکارییەکەش رووبەڕوبوونەوەی قەیرانی کۆچبەرانە لەسەر سنوورەکانی ئەو دوو وڵاتە.
لە ساڵی رابردووەوە دەیان ھەزار کۆچبەر، کە زۆرینەیان خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانن، لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاڕوس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، لە ماوەی رابردووشدا حکوومەتی عێراق زیاتر لە سێ ھەزار کەسی لەو کۆچبەرانە گەڕاندەوە.