باخچەلی: پێویستە لە حکومەتی عێراق زیاتر لە وەزارەتێک بە تورکمانەکان بدرێت

18/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی مەھەپە رایگەیاند، پێویستە لە حکومەتی نوێی عێراقدا زیاتر لە وەزارەتێک بە تورکمانەکان بدرێت.

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی مەھەپە لە کۆبوونەوەی ھەفتانەی فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمانی تورکیا رایگەیاند، تورکمانەکان لە ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراقدا حەوت نوێنەریان گەشتنە ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام ئەم ژمارەیە کەمترە لە پێگەی تورکمانەکان.

وتیشی، پێویستە لە حکومەتی داھاتووی عێراقدا زیاتر لە یەک وەزارەت بە تورکمانەکان بدرێت و ئەمەش ناچارییەکی سیاسیی و مێژووییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.باخچەلی باسی لەوەشکرد، تورکمانەکان خەڵکێکی بەڕێز و شکۆمەندی عێراقن.