زیدان: تا کۆتایی دەجەنگین

25/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

زینەدین زێدانی راھێنەری یانەی ریاڵ مەدرید توڕەیی خۆی لە یەکسانبوون بەرامبەر بە یانەی ریاڵ بیتیس دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا ھەنگاوێک چوونەتە دواوە بەڵام تا کۆتایی لەسەر نازناوەکە دەجەنگن.

زیدان دوای یارییەکە وتی، دوو خاڵمان لەدەستدا، ھەرچەندە لە رووی بەرگری باش بووین، بەڵام لە رووی ھێرشبەریەوە لە زۆرمان کەم کەمبوو، دۆخمان باش نەبوو.

وتیشی، ئامانجی ئێمە ئەوەیە بەر لە یاری چێڵسی مێندی و کروس بگەڕێنەوە، بەڵام پێویستە چاوەڕێ بکەین، سەرنجی ئێمە ئێستا لەسەر یاری بلوزە و رێگەیەکی زۆریشمان لە پێش ماوە لە لا لیگا و تا کۆتایی دەجەنگین.

ھەر سەبارەت بە یارییەکەی چێڵسی زیدان وتی، ئێمە ئامادەین بۆ ئەو یارییە، کە قورسترین یاری ئەم وەرزە دەبێت، ئەم یارییە لە شتێکمان کەمبوو بۆ ئەوەی براوەبین بەڵام بەگشتی باشین.

سەبارەت بە ھازاردیش وتی، ھازارد زۆر باشە، دڵخۆشن بۆی و بینینی لە نێو یاریگا خۆشحاڵم دەکات چونکە زۆرمان پێدەبەخشێت، شتێکی گرنگە لەگەڵمان بێت چونکە دەزانین چەند مەترسیدارە.