نێچیرڤان بارزانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی د.مارف عومەر گوڵ دەکات

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بۆ کۆچی داویی د.مارف عومەر گوڵ سەرەخۆشی لە خانەوادەکەیان دەکات و ڕایدەگەیەنێت ، دکتۆر مارف تەمەنێکی زۆری بە خزمەتی ئەکادیمی و نووسین و رۆشنبیری بەخشی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ھەر لە پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد ، بۆ کۆچی دواییی نووسەر و ڕۆشنبیر و ئەکادیمی و کەسایەتیی نیشتمانپەروەر خوالێخۆشبوو د. مارف عومەر گوڵ، پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم ھاوخەمیانم و ھیواخوازم خوای مەزن گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادە و کەسوکاریان ببەخشێت.

وتیشی ، خوالێخۆشبوو تەمەنێکی زۆری بە خزمەتی ئەکادیمی و نووسین و رۆشنبیری بەخشی. یادی بە خێر و گیانی شاد بێت.