خەندەقی سنوری نێوان عێراق و سوریا تەواو بووە

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فەرماندەیی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراق ئاشکرایکرد، خەندەقی سنوریی نێوان عێراق و سوریا تەواو بووە و پلانی نوێ لە ئارادایە بۆ دڵنیایی ئەمنی لە ڕەوشی سنوری ھەردوو وڵات.

ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە زاری لێپرسراوی فیرقەی ٢٠ی سوپای عێراقەوە بڵاویکردەوە، خەندەقەکە بە قوڵی و پانی سێ مەتر ھەڵکەندراوە و بە درێژایی سنورەکەش کامێرای چاودێری حەراری جێگیر کراوە. 
بە گوێرەی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، ٢٤ سەعات بە بەردەوامی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە، بۆئەوەی دڵنیایی زیاتر بدرێت لە ئارامی سنورەکە.
جەختیشیکردووەتەوە، پاسەوانی سنور و سوپای ھەردوو وڵات، لە ھەردوو بەری سنوری عێراق و سوریا جێگیر کراون، بۆئەوەی دڵنیایی بدرێت ھیچ دزەکردنێک لەو سنورە ھاوبەشانەوە ڕوو نەدات.