کۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەی د.مارف عومەر گوڵ دەکات
کوردسات نیوز
کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوداەی د . مارف عومەر گوڵ دەکات و ڕایدەگەیەنێت ،دکتۆر مارف لەژیانی خۆیدا وەک تێکۆشەرێکی گەورەو ئەکادیمیەکی بەتوانا خزمەتێکی گەورەی کردووەو رۆڵی دیارو بەرچاوی ھەبووە، بەخششەکانی جێگای گرنگیان ھەیەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ ساڵانێکی زۆر خزمەتی کردووە .
دەقی پرسەنامەکە :
کۆسرەت رەسوڵ ھاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر مارف عومەر گوڵ دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری دکتۆر مارف عومەر گوڵ
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەرو مامۆستای زانکۆ دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم.
دکتۆر مارف لەژیانی خۆیدا وەک تێکۆشەرێکی گەورەو ئەکادیمیەکی بەتوانا خزمەتێکی گەورەی کردووەو رۆڵی دیارو بەرچاوی ھەبووە، بەخششەکانی جێگای گرنگیان ھەیەو وەک مامۆستایەکی زانکۆ ساڵانێکی زۆر خزمەتی کردووە، لەدەستدان و کۆچی دوایی دکتۆر مارف کۆستێکی گەورەیە لە گەلەکەمان کەوت، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی ھەموو لایەک بێت، خوای گەورە سەبووریمان بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.
|