بەم نزیکانە چوارچێوەی ھەماھەنگی و رەوتی سەدر جارێکی تر کۆدەبنەوە
کوردسات نیوز
چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی پێکھێنانی حکومەت، بەم نزیکانە کۆبوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئەنجام دەدەن.
عەلی فەتلاوی ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاند، تا دوێنێش ڕێککەوتن و دەرگای کراوە ھەبووە لە نێوان ئەوان و ڕەوتی سەدردا.
ڕوونیشکردەوە، ناکۆکییەکانیان لەسەر بەشێکی کەمی بۆچوونەکانە، بەڵام سوربوون لە ھەردوو لاوە ھەیە بۆ تاوتوێکردنی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکان و کارکردن لەسەر پێکھێنانی حکومەت.
عەلی فەتلاوی جەختیشیکردەوە، ئەو لێکتێگەیشتنانە کرانەوەی سیاسی بەدوادا دێت، بەم نزیکانەش دانیشتنی ئاشکرا لە نێوان ھەردوولادا ئەنجام دەدرێت.
|