لە پارێزگای شرناخ پێنج ئەندامی ھەدەپە زیندانی کران

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە پارێزگای شرناخ لە باکوری کوردستان پێنج لێپرسراو و ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دەستگیرکران.

لە سەر بڕیاری داواکاری گشتی شرناخ، پۆلیسی تورکیا لە ناوچەی جزیر و سلۆپی و ھەزەخ و بەیتولشەباب ھەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەک لێپرسراو و ئەندامانی ھەدەپە و ١٢ کەسیان دەستگیرکردوە، دادگاش بڕیاری زیندانیکردنی ٥ ئەندامی ھەدەپەی داوە و ٧ کەسیش بە مەرج ئازادکراون.
والی پارێزگای جۆلەمێرگیش ١١ ناوچە وەک (ناوچەی ئەمنیەتی تایبەت) راگەیاندووە و ئەو بڕیارەش لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و ئۆپراسیونی سەربازیی لەو ناوچانە بەردەوام دەبن.