لە ئیلام لافاو دروستبوو و زیاتر لە ١٠٠ خانوو زیانیان بەرکەوت

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی بارانبارینەوە، لافاو لە چەند شوێنێکی پارێزگای ئیلام دروستبوو و زیانی ماددی زۆری لێکەوتەوە.

حەسەن بەھرام نیا پارێزگاری ئیلام رایگەیاند، بەھۆی ئەو شەپۆلە باران و بەفربارینەی چەند رۆژێکە رووی لە ناوچەکە کردووە، لە قەزای مورمور سەر بە شاری ئابدانان لافاو دروستبووە، وتیشی، لافاوەکە زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیاتر لە ١٠٠ خانوو زیانیان بەرکەوتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوابەدوای روداوەکە، سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی قەیران لە پارێزگای ئیلام، رەوانەی ناوچەکە کراون و سەرقاڵی یارمەتیدانی زیان لێکەوتووانن.