لە سنورەکانی بانە کۆڵبەرێک کوژرا

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سنورەکانی شاری بانەی پارێزگای سنە، کۆڵبەرێک کوژرا و دووی تریش برینداربوون.

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە سنورەکانی گوندی کێلێ سەر بە بانە، ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بەناوی مێھران رەحمانی تەمەن ٢٤ ساڵ کوژراوە و دوو کۆڵبەری تریش بەناوەکانی ئیبراھیم رەحمانی و ھاوڕێ ئەحمەدی برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کۆڵبەرانە لەکاتی گەڕانەوەیان لەسەر سنور تەقەیان لێکراوە و ھیچ کەلوپەلێکیان پێنەبووە.
لە ساڵی رابردوودا ٥٤ کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان باشور و خۆرھەڵاتی کوردستان کوژراون و نزیکەی ١٧٠ی تریش برینداربوون.