د. مارف عومەر گوڵ بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد
کوردسات نیوز
د.مارف عومەر گوڵ لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی ھەشەزینی سەر بە ناحیەی سەنگاو لە دایک بووە، یەکەم دامەزراندنی لە ساڵی ١٩٨٣ لە فەرمانگەی ئاودێری سلێمانی بووە و دوا کاریشی راگری کۆلێژی یاسا و رامیاری زانکۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی ١٩٧٧یش ئەندامی یەکێتی نوسەرانی کورد بووە.
خاوەنی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوە بووە لەسەر جینۆسایدی گەلی کورد، سەرپەرشتی و ھەڵسەنگاندنی نامەی ماستەر و دکتۆرای چەندین خوێندکاری ھەردوو زانکۆی سلێمانی و کۆیەی کردوە، لەساڵی ١٩٨٢ لەسەر ھەڵوێستی سیاسی ماوەیەک لە زیندانی "ئەمنی عامەی بەغداد" زیندانی بووە.
|