شەوی رابردوو لە ناحیەی عەنکاوە ھاووڵاتیەک کوژرا

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شەوی رابردوو لە ناحیەی عەنکاوە ھاووڵاتیەک کوژرا، پۆلیسی ھەولێریش دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ناحیەی عەنکاوە، حاڵەتێکی کوشتن ڕوویداوە، ھێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ھێزەکانی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە، بۆئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسە بگیرێتەبەر کە تاوانەکەی ئەنجام داوە.