بیتیس ریاڵ مەدریدی ھەنگاوێکی تر لە نازناوی لا لیگا دوورخستەوە

25/04/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یانەی ریاڵ بیتیس بۆ چوارەم وەرز لەسەریەک رێگەی نەدا ریاڵ مەدرید لە یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەرامبەر تۆماربکات و ئەو یانەیەی ناچار بەیەکسانبوون کرد، بەمەش ھەنگاوێک لە نازناوی خولی ئیسپانیا دووری خستەوە.

لە میانی یارییەکانی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری بیتیسی کردو یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.

لە گێمی یەکەم ریاڵ مەدرید باشتر بوو کە بەتەواوی کۆنتڕۆڵی ریتمی یارییەکەی کردبوو توانیشی چەند جارێک مەترسی لەسەر گۆڵی کلاودیۆ براڤۆ دروست بکات بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.

لەسەرەتای گێمی دووەمیش رۆدریگۆ نزیک بوو لەوەی گۆڵی یەکەم بکات بەڵام ستونی گۆڵ بووە رێگر.

لەدوای ئەو چەند ھەلێکی مەترسیدار بۆ بیتیس رەخسا بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بکەن بەڵام بەخت یاوەریان نەبوو.

لەبەرامبەردا ریاڵ مەدریدیش نەیتوانی سود لە چەند ھەلێک وەربگرێت کە بۆی رەخسا و یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایی ھات.