تورکیا جارێکی تر ھێرشی کردە سەر گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تورکیا جارێکیتر ھێرشی کردە سەر گوندەکانی دەوروبەری حەسەکە لە رۆژئاڤای کوردستان.

میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان بڵاویانکردەوە، شەوی رابردوو سوپای تورکیا و گروپەکانی نزیک لەو وڵاتە، گوندەکانی دەوروبەری تەل تەمر و زرکان لە باکوری خۆرئاوای حەسەکەیان، تۆپباران کردووە، تا ئێستاش زیانەکانی ئەو ھێرشە بەوردی نەزانراوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت ھەفتەی رابردوو خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا وەک کاردانەوەیەک بۆ کوژرانی ژمارەیەک سەربازی وڵاتەکەی لە ناوچەی گرێ سپی رایگەیاند، ئەو جۆرە کردەوانە بێ وەڵام نامێننەوە و ھێرشەکانیان لە باکوری سوریا زیاد دەکەن.