تارق حەرب: ڕاگرتنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕاگرتنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە قسەوباسێکی زۆری دروستکردووە و پسپۆڕێکی یاساییش دەڵێت دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت.

تارق حەرب پسپۆڕی یاسایی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەھۆی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵییەوە ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت ھیچ کۆبوونەوەیەک بکات، تا بڕیاری کۆتایی لە لایەن دادگاوە دەردەچێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بابەتە کاریگەریی دەبێت لەسەر دواخستنی ڕێوشوێنەکانی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چونکە ئەنجومەنی نوێنەران ناتوانێت کۆببێتەوە.
ڕونیشیکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت دەرچوونی بڕیاری کۆتایی دادگا تا ١٠ ڕۆژی دیکە بخایەنێت.