بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد

15/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە فڕۆکەی بێفڕوکەوان ھێرشکراوەتە سەر بنکەی ئاسمانی بەلەد لە پارێزگای سەحەڵادین.


بە گوێرەی سەرچاوەکانی ھەواڵ، ھێرشەکە لە سەعات ٦:١٠ دەقەی بەیانی ئەمڕۆ بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ئەنجام دراوە و ئاگر لە ناو بنکە سەربازییەکەدا کەووتووەتووە و دوکەڵ بە ئاسمانی ناوچەکەدا بڵاوبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا قەبارەی زیانەکان نازانرێت.
ئەو ھێرشەی بەیانی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە، لە دوو ڕۆژی ڕابردووشدا بە چەند کاتیۆشایەک ھێرشکرایە سەر  ناوچەی سەوز و بارەگای چەند حزبێکی سیاسیش لە بەغداد ڕووبەڕووی ھێرش بوونەوە.