پەروەردەی ھەولێر کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دوادەخات

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی لافاوەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێر کاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دوادەخات

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی ھەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ڕۆژی شەممە ١٥ی ١ی ٢٠٢٢ تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی کۆتایی وەرزی یەکەمی ھەموو قۆناغەکانی خوێندن بە "پەروەردەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران"یشەوە، لە سەعات ٩ و نیوی بەیانیان ئەنجام دەدرێت لە تەواوی ناوەندەکانی خوێندن، ئەو قوتابخانانەشی بە چەند قۆناغێک تاقیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنەکان ئەنجام دەدەن پابەند دەبن بەوەی بە گوێرەی کە ماوەی کە لە سەعات ٨ و نیو گۆڕدراوە بۆ ٩ و نیو.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەنراوەکەدا ھاتووە، لە حاڵەتی ڕوودانی لافاو یان گرفتی ھاتووچۆی ڕێگاوبانەکان بەھۆی کەش و ھەواوە، داوا لە بەخێوکارانی خوێندکاران دەکەن پێویست ناکات منداڵەکانتان بنێرنەوە بۆ خوێندنگە، بە دڵنیایی لە کاتی گونجاو قەرەبوو دەکرێنەوە و ھیچ جۆرە دڵەراوکێ و نیگەرانییەکتان لەو بارەیەوە نەبێت.