پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزێت

14/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

شەپۆلێکی سەرما ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر دابەزێت.

"ئاسۆ کەمال" بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، بەھۆی کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، بۆ ڕۆژی شەممەش کاریگەری ئەو شەپۆلە بەردەوام دەبێت و ئەگەری بارانبارینی ناوبەناو و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکانیش ھەیە.


وتیشی، بەھۆی کاریگەری ھاتنی بارستەھەوایەکی ساردی جەمسەری پیشبینی دەکرێت، پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاوو ڕوو لە دابەزین بکات بۆ ژێر سفر، کاریگەریەکانیشی لە ناوەڕاستی ھەفتە دەردەکەوێت، ھەروەھا ئەگەری بەفربارنیش لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە سەنتەری شارەکان ھەیە.